١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی عەریف جەلال سەید وەلی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی عەریف جەلال سەید وەلی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و سەرلقی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتیی ناسراوی لەیلان، هەڤاڵ عەریف جەلال سەید وەلی - مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵ عەریف جەلال بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

  مەکتەبی سەرۆک    

هەواڵی پەیوەندیدار