ده‌زگای بارزانی، ویلچه‌ری دایە کەمئەندامان

کەرکووک-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس (LDS)ـی ئه‌مه‌ریكا لهم‌شاری كه‌ركووك عاره‌بانه‌ی ویلچه‌ریان به‌سه‌ر ٢٥ کەمئەندامدا دابه‌ش کرد.
ڕۆژی ٢٠١٦/٢/١٨ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی زیاتری خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا له شاری كه‌ركووك به هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی 'ئێڵ‌ئێس‌دی'ـدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی عاره‌بانه‌ی ویلچه‌ر بۆ ٢٥ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه، مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: پرۆژه‌ی هاریكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ئه‌مساڵ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئێڵ‌دی‌ئێسدا ده‌ستی پێكردووه‌و سه‌ره‌تا خولی ڕاهێنانمان بۆ ئه‌و بواره كردووەته‌وه و دواتریش ده‌ستمان به دابه‌شكردنی پێداویستی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان كردووه. هه‌روه‌ها گوتی: "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی ڕەوڕەوەک (ویلچه‌ر) به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌رده‌وامی هه‌یه و بۆ ئه‌مڕۆش له شاری كه‌ركووك ده‌ستمان به دابه‌شكردن كردووه كه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئێڵ‌دی‌ئێسدا به‌ڕێوه چووه و، به‌رده‌وامیش ده‌بین له دابینكردنی پێداویستی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان له هه‌رێمی كوردستان به ئاواره‌و خه‌ڵكی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. مووسا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئه‌مساڵ به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە ئەمەریکاییەکەی ئێڵ‌دی‌ئێسدا، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ٨٠ ڕەوڕەوەک (ویلچه‌ر) و دارشه‌قی به‌سه‌ر ده‌سته و كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به کەمئەنداماندا دابه‌ش كردووه و پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت تاوه‌كو زۆربه‌ی کەمئەندامان سوودمه‌ند ده‌بن.
لە چالاکییەکی دیکەیاندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیمارات، ٣٠٠ خێزانیان باروبوو کرد.
ڕۆژی ١٨/٢/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا له گه‌ڕه‌كی هیران‌ستی١ له پارێزگای هه‌ولێر، به هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیماراتدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٣٠٠ خێزانە ئاواره‌ی عێراقیدا. هه‌ر خێزانە و سێ پارسێل خۆراكیان پێ درا، كه هه‌ر پارسێلێك ئه‌م خۆراكانه‌ی تێدا بوو: برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، ڕشتە (شه‌عریه).
له‌و باره‌یه‌وه ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی سوورەمانگی ئیماراتدا به‌رده‌وامین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پێداویستی و خۆراك به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ردا، له‌و میانه‌شدا له گه‌ڕه‌كی هیران‌ستی١ له شاری هه‌ولێر، ده‌ستمان كرد به هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه ئاواره عێراقیانه‌ی كه دانیشتووی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێرن؛ هه‌ر خێزانە و ٣ پارسێلی خۆراكیان پێ درا."
ڕایشیگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیماراتدا به‌رده‌وام ده‌بین له پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئاواره و په‌نابه‌ری نیشتەجێی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
