لە سلێمانیدا ٣٥٠٠ خێزان، هاوکاری کران

لە سلێمانیدا ٣٥٠٠ خێزان، هاوکاری کران
سلێمانی -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات پێکەوە، خۆراكیان به‌سه‌ر ٣٥٠٠ خێزانە ئاواره و په‌نابه‌ر و كه‌مده‌رامه‌تی سنووری شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵ له پارێزگای سلێمانی ده‌كات.
ڕۆژی ١٥/٢/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كانی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تێكدا له سنووری پارێزگای سلێمانیدا، به هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٣٥٠٠ خێزانە ئاواره و په‌نابه‌ر و كه‌مده‌رامه‌تی نیشتەجێی سنووری چه‌مچه‌ماڵدا؛ هه‌ر خێزانێك دوو پارسێل خۆراكی پێ درا، كه هه‌ر پارسێلێك پێك هاتبوو له برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا و، ڕشتە (شه‌عریه).

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
