دەزگای بارزانی کۆمەکی ١٠٦٥ خێزانی کرد

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی یونیسێف و UNHCR، سووته‌مه‌نی و جلوبه‌رگ و ناوماڵه و پێداویستی منداڵانی به‌سه‌ر كه‌مپه‌كانی دیبه‌گه و ئاكرێ و ناحیه‌ی زومماردا دابه‌ش ده‌كات.
ڕۆژی ١٣/٢/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا كۆمه‌ك و هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان ده‌كات؛ له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا له كه‌مپی دیبه‌گه له سنوری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی خوارووی عێراق، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران (UNHCR) هه‌ستا به دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر ٧٠٠ خێزانی كه‌مپنشیندا، كه هه‌ر خێزانێك ٥٠ لیتر نه‌وتیان پێ درا. هاوكات له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی دیبه‌گه ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی شیر و پێداویستی به‌سه‌ر ١٢٥ منداڵە ئاوارەدا.
هه‌ر له درێژه‌ی چالاكیه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی ئاكرێ له سنووری پارێزگای دهۆك كه تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ستان به دابه‌شكردنی سیت مه‌تبه‌خ به‌سه‌ر ٢٤٠ خێزانە ئاوارەدا.
بێجگە لەوە، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی یونیسێف له ناحیه‌ی زوممار چاكه‌ت، پێڵاو و بلوز و كڵاو‌یان به‌سه‌ر ٥٣٢١ منداڵی ١ تا ١٤ ساڵاندا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
