١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە خانەوادەی حاجی عەبدوڵڵا ڕەسووڵ نوردەینی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی عەبدوڵڵا ڕەسووڵ نوردەینی

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مـەزنی ئەیلوول و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی، کاک حاجی عەبدوڵڵا ڕەسووڵ نوردەینی مان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک حاجی عەبدوڵلا بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک      
 

هەواڵی پەیوەندیدار