١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی و WFP خۆراك و پێداویستیی 1770 خێزان دابین دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، پێداویستیی خاوێنكردنەوەی بەسەر 1490 خێزانی ئاوارەی چیای شنگالدا دابەش كرد و، لە كەمپی باسرمەیش پارسێلی خۆراكی بەسەر 280 خێزاندا دابەش كرد.

رۆژی 3/2/2016 لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چەند‌ هەڵمەتێكی جیادا كۆمەك و هاوكاریی پەنابەر و ئاوارەكان دەكات، لەو میانەیەیشدا لە هەڵمەتێكدا لە چیای شنگال هەستان بە دابەشكردنی پێداویستیی خاوێنكردنەوەی وەك (سابوون، شامپۆ، كلێنكس، تایبت) بەسەر 1510 خێزانی ئاوارەی سەر چیای شنگال و دەوروبەری.

لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و یارمەتییەكان بەسەر ئاوارە و پەنابەراندا، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی باسرمە بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر 250 خێزانی پەنابەری كەمپەكەدا كە هەر پارسێلێك پێك هاتبوو لە‌: برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی تەماتە، خوێ، شەكر، فاسۆلیا و شەعریە.

هەواڵی پەیوەندیدار