ده‌زگای بارزانی 1760 خێزانی باروبوو کرد

شنگال-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاریی ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی پارسێلی خۆراكیا به‌سه‌ر 1510 خێزانی ئاواره‌ی چیای شه‌نگال و پێداویستی زستانه‌ی به‌سه‌ر 250 خێزانی كه‌مپی باسرمه دابه‌ش كرد.
ڕۆژی 1/2/2016 له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا كۆمه‌ك و هاوكاریی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا له چیای شنگال به هاوكاریی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراكدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر 1510 خێزانی ئاواره‌ی سه‌ر چیای شه‌نگال و ده‌روربه‌ری كه هه‌ر پارسێلێك پێك هاتبوو له برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، ڕشتە (شه‌عریه).
له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تیه‌كان و به‌تایبه‌تی پێداویستی زستانه به‌سه‌ر ئاواره و په‌نابه‌راندا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی باسرمه هه‌ستا به دابه‌شكردنی به‌تانی به‌سه‌ر 250 خێزانی په‌نابه‌ری كه‌مپه‌كه‌دا كه هه‌ر خێزانێك 2 به‌تانی پێ درا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
