١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌ره‌خۆشی له‌ سەنعان ئەحمەد ئاغا قەساب ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێز کاک سەنعان ئەحمەد ئاغا قەساب

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو چیمەن بورهان ئەحمەد ئاغا، برازای بەڕێزتانمان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و سەرجەم خانەوادە و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی خاتوو چیمەن بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک

هەواڵی پەیوەندیدار