مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە پشکۆ ئەحمەد حاجی حوسێن دەکات

بەڕێز کاک پشکۆ ئەحمەد حاجی حوسێن
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و بەشداری خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی باوکی کۆچکردووتان بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
