کەمپی قوشتەپە 'کۆمەکی'ـی لێ دابەش کرا

هەولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراك، به‌شه‌خۆراكی مانگی ١یان به‌سه‌ر ٨٥٠ خێزان و ٥٠٠ قوتابیی نیشتەجێی كه‌مپی قوشته‌پەدا دابه‌شكرد.
ڕۆژی ٢٧/١/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا كۆمه‌ك و هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان ده‌كات، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا له قه‌زای خه‌بات به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی جیهانییەکەی خۆراك هه‌ستان به دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگی ١ به‌سه‌ر ٨٥٠ خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی قه‌زای خه‌بات كه هه‌موویان خەڵکی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌رینە.
له‌لایه‌كی دیكه له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تی به‌سه‌ر هاووڵاتیانی فه‌قیر و كه‌مده‌رامه‌تدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پارسێلی خۆراكی به‌سه‌ر ٨٠ خێزانی نیشتەجێی گوندی توركماسی لە نزیك چیای زه‌ردكدا دابه‌ش كرد؛ هەر كارتۆنە و، پێك هاتبوو له (زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، شه‌كر، فاسۆلیا، ساوار، برنج، ڕشتە (شه‌عریه)، ده‌رمان چا). هه‌روه‌ها له كه‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ده‌لتا هه‌ستان به دابه‌شكردنی جلوبه‌رگی زستانه (قه‌مسه‌ڵه) به‌سه‌ر ٥٠٠ قوتابی قوتابخانه‌ی قامیشلۆدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
