ده‌زگای بارزانی پێداویستی پزیشكی ده‌به‌خشێته 'نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی'

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢٩ جۆر كەلوپەل و پێداویستی پزیشكیی بەخشییە نەخۆشخانەی نانه‌كه‌لی له شاری هه‌ولێر، کە تایبه‌تە به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه.
ڕۆژی ٢٦/١/٢٠١٦ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌ره‌سته و ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا له شاری هه‌ولێر ٢٩ جۆر ده‌رمان و پێداویستی و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و چاره‌سه‌ری خێرای به‌خشییه نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی شاری هه‌ولێر كه تایبه‌ته به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه. پێداویستییه ته‌ندروستیه‌كانیش بریتی بوون له (چه‌رچه‌ف و سرنج و پلاسته‌ر، دەمامکی ئۆكسجین و لۆكه، پێداویستی نه‌شته‌رگه‌ری و بەروانکەی پزیشك و دۆشه‌كی كاره‌بایی و له‌فاف و ترمزی پزیشكی و ئامێری گه‌رمیپێو و ده‌یان جۆری تری پێداویستی ته‌ندروستی كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانه‌ی شێرپه‌نجه).
لەو بارەیەوە مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ ٢٩ جۆر كه‌لوپه‌ل و پێداویستی پێشكه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی له‌شاری هه‌ولێر كرد كه پێكهاتبوون له( سه‌رچه‌ف و سرنج و پلاسته‌ر، ماسكی ئۆكسجین و لۆكه، پێداویستی نه‌شته‌رگه‌ری و سه‌دریه‌ی پزیشك و دۆشه‌كی كاره‌بایی و له‌فاف و ترمزی پزیشكی و ئامێری گه‌رمی پێ‌و و ده‌یان جۆری تری پێداویستی ته‌ندروستی كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانه‌ی شێرپه‌نجه) و كه به‌بایی ٥ملیۆن‌و٥٠٠هه‌زار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت. هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته درێژه‌پێده‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشووترن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین."
دەیشڵێ: " یه‌كه‌م جار نییه پێداویستی ته‌ندروستی پێشكه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی ده‌كه‌ین، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییەوە گرنگییەکی تایبه‌تمان بەو نه‌خۆشخانه‌یه داوە، چونكه نه‌خۆشخانه‌ی نانه‌كه‌لی تایبه‌ت به نه‌خۆشانی شێرپه‌نجەیە و، لەوێ خزمه‌تێكی به‌رچاوی شێرپەنجەداران دەکەن."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
