لە کەمپی بەحرکەدا پێداویستی زستانە دابەش کرا

هەولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای به‌هاناوه‌چون و ئاشته‌وایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست FRRME هه‌ڵده‌ستێت به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٨٣٥ خێزان له كه‌مپی به‌حركه له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
ڕۆژی ٢٥/١/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواری نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌نێو كه‌مپه‌كاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، له هه‌ڵمه‌تێكدا له كه‌مپی به‌حركه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای به‌هاناوه‌چون و ئاشته‌وایی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست FRRME هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك به‌سه‌ر ٨٣٥ خێزان كه هه‌ر پارسێلێك پێك هاتبوو له: برنج، ساوار، شیر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا و، شه‌عریه.
له‌لایه‌كی دیكه ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی به‌حركه له هه‌ڵمه‌تێكی تردا هه‌ستا به دابه‌شكردنی پێڵاو و پێداویستی كچانە به‌سه‌ر ٦٢٠ كچی ته‌مه‌ن ٤ تا ٩ ساڵاندا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
