١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی و WFP، بەشەخۆراك بەسەر 2440 خێزاندا دابەش دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی، بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر 2440 خێزان لە كەمپەكان و دەرەوەی كەمپەكان لە هەرێمی كوردستان دابەش دەكات.


رۆژی 24/1/2016 لەدرێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەتی ئەو خێزانانەی لەنێو كەمپەكاندا ژیان دەگوزەرێنن، لەهەڵمەتێكدا لە قەزای كۆیە لە سنووری پارێزگای هەولێر، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP هەستان بە دابەشكردنی نەوت بەسەر 1120 خێزاندا.

لەلایەكی دیكەوە و لە درێژەی دابەشكردنی خۆراك و پێداویستی بەسەر پەنابەراندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی بەحركە بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی WFP هەستان بە دابەشكردنی پارسێلی خۆراك بەسەر 700 خێزاندا.
هەر لە درێژەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە بەسەر ئاوارەكاندا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی پارسێلی خۆراكیان بەسەر 620 خێزانی ئاوارە لە ناحیەی كەڵەك دابەش كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار