ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی مووچه‌ی 4 مانگی دا بە 1220 منداڵی بێباوك

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مووچەی 4 مانگ بەسەر 4806 منداڵی بێباوك (ئازیز)ـدا له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان دابەش دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20/1/2016، لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی پرۆژەی چاودێریی ئازیزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاریی پرۆژەی كوردستان كە تایبەتە بەو كۆمەك و هاوكارییه ماددیانەی لەلایەن دەوڵەمەند و خێرومەند و سەرمایەدارانی هەرێمی كوردستانەوە كافلی منداڵی بێباوكیان كردووە، پرۆژەكە دەستی بە دابەشكردنی مووچە كردووە، بۆ ئەمەش لە یه‌كه‌م وێستگه‌دا لە شاری هه‌ولێر دەست كرا بە دابەشكردنی مووچەی 4 مانگی مانگه‌كانی (5/6/7/8)ی ساڵی 2015 بەسەر ئازیزانی ئەو شارەدا كە خۆی لە (1220)منداڵدا دەبینییەوە دابه‌ش كرد.
(مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ خراپبوونی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان و دواكه‌وتنی مووچه‌دا، ئێمه زۆر سوپاسی ئه‌و خاوه‌نكار و كه‌سایه‌تی و خێرخوازانه‌ی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وام هاوكاری و پاڵپشتیی پرۆژه‌كانی ده‌زگاكه‌مان ده‌كه‌ن.
(مووسا ئه‌حمه‌د) گوتی: دابه‌شكردنی مووچه‌ی چوار مانگی ئازیزان له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت و له شاری هه‌ولێریش ده‌ست كراوە به دابه‌شكردنی مووچه به‌سه‌ر 1220 منداڵی ئازیزدا، هاوكات له شار و شارۆچكه‌كانی تریش، له رۆژانی دابێ پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و، كۆی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا سوودمه‌ند ده‌بن، بریتین له 4803 منداڵی بێباوك و بڕی 961.200 $ی ئه‌مه‌ریكی ته‌رخان كراوه و به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێت، كه بۆ هه‌ر مانگێك بڕی 50 $ ـه و هه‌ر ئازیزێك 200$ی ئه‌مه‌ریكایی وه‌رده‌گرێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
