مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە ماڵباتی قازی لە مەهاباد دەكات

بنەماڵەی بەڕێزی قازی لە مەهاباد
بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (ئەحمەدی قازی)، براگەورەی كاك (ئەمیری قازی)ـمان پێ گەییشت.
لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی كاك (ئەحمەد) بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مەكتەبی سەرۆك

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
