ده‌زگای بارزانی هاوکاری 2500 خێزانە ئاوارەی عێراقیی كرد

گوێڕ-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی پارسێلی خۆراک به‌سه‌ر 2500 خێزانە په‌نابه‌ری عێراقی له ناحیه‌ی گوێڕ دابه‌ش كرد.
ڕۆژی 17/1/2016 له درێژه‌ی دابه‌شکردنی کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستان، له هه‌ڵمه‌تێکدا به هاوکاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتی له ناحیه‌ی گوێڕی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر که زۆربه‌یان کورد و عه‌ره‌ب و کاکه‌یی بوون ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراک به‌سه‌ر 2500 خێزانی ناحیه‌ی گوێڕو ده‌وروبه‌ری.
له‌و باره‌یه‌وه ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "هه‌ڵمه‌تی ئه‌مڕۆمان به هاوکاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا به‌ڕێوه چوو؛ دیارە له ناحیه‌ی گوێڕ و ده‌وروبه‌ریدا پارسێلی خۆراکمان به‌سه‌ر 2500 خێزانە ئاواره‌ی عێراقیدا دابه‌ش کرد که له پێکهاته‌کانی عه‌ره‌ب و کورد و کاکه‌ییه‌کان بوون و، هه‌ڵمه‌ته‌کە سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی ناحیه‌که‌ی گرته‌وه؛ 5هه‌زار پارسێلی خۆراکمان دابه‌ش کرد، واته هه‌ر خێزانێک دوو پارسێل خۆراکی وه‌رگرت."
به‌رپرسی هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له که‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی که‌مپه‌کاندا به‌رده‌وام کۆمه‌کی خێزانه ئاواره و په‌نابه‌ره‌کان ده‌کات."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
