دهزگای راگهیاندنی پارتی پیرۆزبایی له كوردستان تیڤی كرد

ههولێر-KDP.info- دهزگای رۆشنبیری و راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی بهبۆنی 17 ساڵهی دامهزراندنی كوردستان تیڤی راگهیاند كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەڕێزان: بەڕێوەبەرى گشتى و سەرجەم کارمەندانى کوردستان تیڤی..
لە (17)هەمین ساڵوەگەڕى دامەزراندنى کەناڵى (Ktv) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەى ئێوەى بەڕێزو ماندوونەناس و بینەرانى کەناڵەکەتان دەکەین، هیواى بەردەوامی و پێشکەوتنى زیاترتان بۆ دەخوازین.
کەناڵى ئاسمانى کوردستان کە بەر لە (17) ساڵ بە سەرپەرشتى و رێنوێنی سەرۆک بارزانى دامەزرا، قۆناغێکى بەرچاو و جیاوازی لە بوارى کارى میدیایی خستەوەو بە پلان و پڕۆژەیەکی پێشکەوتووى زانستى و تەکینیکیەوە دەستى بە پەخش کردو مایەى خۆشحاڵیشە، کە توانی پەخشی راستەوخۆى سەرتانسەرى جیهان بگرێتەوە.
ئاشکرایە رۆڵى دەزگاو کەناڵەکانى میدیا لەو رەوشەى ئەمڕۆماندا تا چ رادەیەک هەستیار و گرنگە بەتایبەتیش کاریگەرى شاشەى تیڤی، لەو سونگەیەوە (Ktv) هەردەم بەرپرسانە و راستگۆیانە کاروچالاکی و بەرنامەکانى ئەنجام داوە و بۆ خستنەڕووى راستییەکان هاوسەنگەر و شانبەشانى سەرکەوتنەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان و خەڵکى کوردستان لە بەرەکانى بەرگرى دابووە.
ئومێدەوارین ئەو بۆنە پیرۆزە دەرفەتێک بێت بۆ هەنگاوى چاکتر و پێشکەوتووتر لە کارەکانتان و پێشخستنى بوارە جۆراوجۆرەکانى کارو بەرنامەکانتان، هەر بەو بۆنەیەوەش پاڵپشتى تەواومان بۆ کەناڵى ئاسمانى(Ktv) دووپات دەکەینەوەو جەخت لەسەر هەوڵەکانمان دەکەینەوە بۆ چارەکردنى کەموکوڕییەکان و پاراستنى پێشەنگى کەناڵەکە و هیواى پێشکەوتن و سەرکەوتنى زیاتر بۆ یەکەمین کەناڵى ئاسمانى لەسەر خاکى وڵات و پێشەنگی میدیاى کوردستانیی، دەخوازین.
دووبارە پیرۆز بێت (17) هەمین ساڵیادى دامەزراندنى کەناڵى ئاسمانى کوردستان(Ktv)..
دەزگاى رۆشنبیریی و راگەیاندنى پارتى دیموکراتى کوردستان
16/1/2016

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
