2674 خێزانە ئاواره، خۆراك و پێداویستی زستانه‌یان پێ درا

سلێمانی-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی خۆراك و پێداویستی دایه 2674 خێزانی په‌نابه‌ر له که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
ڕۆژی 16/1/2016 له درێژه‌ی دابه‌شکردنی کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌نێو که‌مپه‌کاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، له هه‌ڵمه‌تێکدا له که‌مپی ئاشتی له سنووری پارێزگای سلێمانی که تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شکردنی به‌شه‌خۆراکی مانگانه له‌گه‌ڵ به‌تانی به‌سه‌ر 1430 خێزانە په‌نابه‌ری نیشتەجێی که‌مپی ئاشتیدا.
بێجگە لەوە، له درێژه‌ی دابه‌شکردنی خۆراک و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له که‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش و، ئەوەی ئاکرێیشدا له سنوری پارێزگای دهۆک به هاوکاری له‌گه‌ڵ کارگێڕی که‌مپەکەدا هه‌ستان به دابه‌شکردنی شیر و پێداویستی منداڵ به‌سه‌ر 544 خێزاندا.
له قوتابخانه‌ی قامشلۆی که‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێریشدا، به هاوکاری چه‌ند خێرخوازێک پۆشاکی زستانەیان به‌سه‌ر 700 منداڵە قوتابیدا دابەش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
