2772 خێزانە ئاواره، سووته‌مه‌نییان پێ درا

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به شێوه‌یه‌کی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ر 2772 خێزانە ئاواره له که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دابه‌ش كرد.
ڕۆژی 16/1/2016 له درێژه‌ی دابه‌شکردنی کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌نێو که‌مپه‌کاندا دەژین، له هه‌ڵمه‌تێکدا له که‌مپی به‌حرکه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر که تایبه‌ته به ئاواره‌کانی عێراق ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری ریکخراوی WEO له‌گه‌ڵUNICEF بڕی 2070 کارتۆن جلوبه‌رگی منداڵانەی نوێ به‌سه‌ر 2070 منداڵدا دابه‌ش کرا که له ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ تا 14 ساڵان سوودمه‌ند بوون.
له‌لایه‌کی دیکه له‌درێژه‌ی دابه‌شکردنی خۆراک و پێداویستی به‌سه‌ر په‌نابه‌راندا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له که‌مپی دیبه‌گه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراوی UNHCR هه‌ستان به دابه‌شکردنی سووته‌مه‌نی به‌سه‌ریاندا، که هه‌ر خێزانێک بڕی 50 لیتر نه‌وتیان وه‌رگرت، که تێکڕای سوومه‌ندبووان 700 خێزان بوون.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
