نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له چیای شنگال دروست ده‌كرێ

شنگال-KDP.info- به هه‌ماهه‌نگی نێوان ڕێکخراوی وه‌های فه‌ره‌نسی و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌سه‌ر چیای شه‌نگال دروست ده‌کرێت و هاوکات نه‌خۆشخانه‌ی ناحیه‌ی سنونێ نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه.
ڕۆژی 14/1/2016 له میانی سه‌ردانی شاندێکی ڕێکخراوی وه‌های فه‌ڕه‌نسی به سه‌رۆکایه‌تیی (پاتریک ڤیلیدیۆ) به‌رپرسی پرۆژه‌کانی ڕێکخراوه بۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له‌لایه‌ن مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگاوه پێشوازییه‌کی گه‌رمیان لێ کرا.
سه‌ره‌تای دیداره‌که له‌لایه‌ن مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگاوه پوخته‌یه‌ک له کار و چالاکییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان خرایه ڕوو و تیشکی خسته سه‌ر هاوکاری و دابینکردنی پێداویستی زیاتر بۆ ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان.
له به‌رامبه‌ردا شاندی ڕێکخراوی وه‌های فه‌ره‌نسی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌یان خسته ڕوو که ده‌یانه‌وێ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌کان ئه‌نجام بده‌ن، له‌وانه‌ش دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌که له‌سه‌ر چیای شه‌نگال بۆ ئاواره ئێزیدیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه، هاوکات ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند که ده‌یانه‌وێ نه‌خۆشخانه‌ی ناحیه‌ی سنوونێ دووباره نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بکرێت و له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه که‌موکووڕییه‌کانیان نه‌هێڵرێت، له به‌رامبه‌ردا مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سوپاسی ڕێکخراوی وه‌های کرد و، ئاماده‌یی ده‌زگاشی نیشان دا بۆ هه‌ر کارێکی هاوبه‌ش که بتوانێت خزمه‌تی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان بکات و کاری هاوبه‌ش و پرۆژه‌ی هاوبه‌شی دیکه‌ش له ئاینده‌دا پێکه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
