لە خورماتوو، ده‌زگای بارزانی 2000 قوتابیی كۆمه‌ك كرد

خورماتوو -KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی له قه‌زای خورماتوو سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك هه‌ستا به دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستی جۆراوجۆری خوێندن بەسەر 2000 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی قوتابخانه كوردییه‌كانی ئه‌و شاره.
ڕۆژی 11/1/2016 بەمەبەستی هاوكاریكردنی زیاتری قوتابیان له هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەكات، پرۆسەی دابەشكردنەكە تاوەكو ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و له‌و میانه‌شدا ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و له قه‌زای دووزخورماتووی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك، ئۆفیسی سلێمانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی خوێندن به‌سه‌ر 2000 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی قوتابخانه كوردییه‌كانی قه‌زاكه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیه‌كانی خوێندن له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خوێندنی ئه‌مساڵه‌وه به‌رده‌وام بووه و زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتووەته‌وه؛ هه‌روه‌ها قوتابیانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیشمان له‌یاد نه‌كردووه و له قه‌زای دووزخورماتووی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركووكدا هه‌ستاین به دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستیه‌كانی دیكه‌ی خوێندن به‌سه‌ر 2000 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا."
هه‌روه‌ها گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
