ده‌زگای بارزانی پێداویستی زستانه‌ی به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌ش كرد

دهۆك-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له ڕێگه‌ی ئۆفیسه‌کانیه‌وه خۆراک و پێداویستی ڕۆژانه و زستانه به‌سه‌ر 4400 خێزانە په‌نابه‌ر و منداڵە ئاواره له هه‌رێمی کوردستان دابه‌ش كرد.
ڕۆژی 10/1/2016 له درێژه‌ی دابه‌شکردنی کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌نێو که‌مپه‌کاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، له هه‌ڵمه‌تێکدا له که‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش له سنووری پارێزگای دهۆک که تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای کوردستان له هه‌ڵمه‌تێکدا به هاوکاری له‌گه‌ڵ سه‌ید سیستانی گه‌وره‌مه‌رجه‌عی شیعه‌کانی عێراق له زۆربه‌ی که‌مپه‌کان هه‌ڵده‌ستن به دابه‌شکردنی هاوکاری بۆ ئاواره‌کان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراک به‌سه‌ر 2234 خێزانی که‌مپنشیندا، که هه‌ر پارسێلێک پێک هاتبوو له (زه‌یت و برنج و نیسک و شیر‌و دۆشاوی ته‌ماته‌و فاسۆلیاو شه‌کر و چا.)
له‌لایه‌کی دیکه له درێژه‌ی دابه‌شکردنی که‌لوپه‌ل و پێداویستی زستان به‌سه‌ر ئاواره‌کاندا، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له که‌مپی دیبه‌گه هه‌ستا به دابه‌شکردنی جلوبه‌رگ و پێداویستی جۆراوجۆری زستانه به‌سه‌ر 2160 منداڵی ته‌مه‌ن 1 بۆ 14 ساڵی که‌مپه‌که‌دا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
