١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە حاجی حاجی برایم دەکات

سەرچاوە: KDP.info

برای بەڕێز کاک حاجی حاجی برایم

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خەسووی بەڕێزتان، خاتوو فاتیمە حەسەن - مان پێگەیشت. لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

 

  انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک       

هەواڵی پەیوەندیدار