مه‌كته‌بی سه‌رۆك، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د مه‌لا ره‌سووڵ باداوه‌یی ده‌كات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو محەمەد مەلا ڕەسووڵ باداوەیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر، کاک محەمەد مەلا ڕەسووڵ باداوەیی-مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک محەمەد بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەکتەبی سەرۆک

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
