"ژه‌می خواردنیان به 12 هه‌زار شۆفێر دا"

زاخۆ-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ماوه‌ی حەفتەیەکە، هەموو ڕۆژی دوو ژەمە خۆراکی گەرمی داوە بەو ١٢هەزار شۆفێرەی بە خۆیان و، بارهه‌ڵگرەکەیانەوە لە گومرکە نێوده‌وڵه‌تییەی ئیبراهیم‌خه‌لیلدا گیریان خواردووە؛ ئاخر لەبەر بەفر و داخرانی سنوور، لەوێ هەڵەوگیر بووبوون.
5/1/2016 بەفر و کڕێوەیەکی قورس هه‌رێمی کوردستانی گرته‌وه و، سنووری هه‌رێمی کوردستان و ترکیای گرت؛ جا بارهه‌ڵگرێکی زۆر له سنوورە نێوده‌وڵه‌تییەکەی ئیبراهیم‌خه‌لیلدا جووڵەیان لێ بڕا و، شوفێران دەستیان لە نان‌وئاو بڕا؛ تیمێکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و چەند خێرخوازێک و ئیداره‌ی گومرگی ئیبراهیم‌خه‌لیل پێکەوە، چێشتخانه‌یه‌کیان له سنووری ئیداره‌ی گومرکی ئیبراهیم‌خه‌لیلدا دروست کرد و، ماوه‌ی 7 رۆژ بێ‌وچان، هەموو ڕۆژێ، هەر شوفێرە و دوو ژه‌مە خۆراکی گه‌رمیان پێدەدا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
