ده‌زگای بارزانی پێداویستی زستانەی دایه ئاواره‌كان

سلێمانی-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شاری سلێمانی و كه‌مپه‌كانی قوشته‌په و ماملیان خۆراك و پێداویستی زستانه و جلوبەرگی منداڵانەی دابه‌ش كرد.
4/1/2016 له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نیشتەجێی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كۆمه‌ك و هاوكاری په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان ده‌كات؛ له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا له شاری سلێمانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراك و به‌تانی به‌سه‌ر 400 خێزانە ئاواره‌ی نیشتەجێی شاره‌كه‌دا.
هاوكات له هه‌ڵمه‌تێكی تردا له كه‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كه تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ خێرخوازێكدا هه‌ستان به دابه‌شكردنی شیری منداڵان به‌سه‌ر مەتۆلکەی 360 خێزانی كه‌مپنشیندا.
له كه‌مپی ماملیان له سنوری پارێزگای دهۆكیشدا ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی شیر به‌سه‌ر 120 خێزانی منداڵداری كه‌مپه‌كه‌دا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
