ده‌زگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی به‌سه‌ر ئه‌م قوتابیانه دابه‌ش كرد

كۆیه-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی دی‌ئێف‌ئی (EFD) هه‌ستا به دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستی جۆراوجۆری خوێندن بەسەر 470 قوتابی قۆناغی بنەڕەتی.
ڕۆژی 3/1/2016 بەمەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری قوتابیان له هەرێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات، پرۆسەی دابەشکردنەکە تاوەکو ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه‌و له‌و میانه‌شدا له قه‌زای کۆیه ده‌زگای خێرخوازیی به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی دی‌ئێف‌ئی هه‌ستا به دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستیه‌کانی دیکه‌ی خوێندن به‌سه‌ر دوو قوتابخانه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی که‌مپی ئازادی تیایدا 300 قوتابی سوودمه‌ندبوون. له‌لایه‌کی دیکه له‌درێژه‌ی دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستیه‌کانی دیکه‌ی خوێندن به‌سه‌ر قوتابیاندا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی دی‌ئێف‌ئی له قوتابخانه‌ی جه‌ژنیکانی بنه‌ڕه‌تی که تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کۆمه‌ڵگای جه‌ژنیکانی نزیک ناحیه‌ی به‌حرکه هه‌مانشێوه جانتا و پێداویستی خوێندن و یاری و دیاری منداڵانیان به‌سه‌ر 170 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا دابه‌ش کرد.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "پرۆژه‌ی دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستییه‌کانی خوێندن له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی خوێندنی ئه‌مساڵه‌وه به‌رده‌وام بووه‌و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتۆته‌وه، هه‌ڵمه‌ته‌کان به‌رده‌وامییان هه‌یه‌و له قه‌زای کۆیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر هه‌ستاین به دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستیه‌کانی دیکه‌ی خوێندن به‌سه‌ر 300 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی که په‌نابه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن له قه‌زاکه‌دا، هاوکات له کۆمه‌ڵگای جه‌ژنیکانیش به‌هه‌مانشێوه جانتا و پێداویستی و دیاری منداڵانمان به‌سه‌ر 170 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا دابه‌ش کرد."
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگرێته‌وه."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
