ده‌زگای بارزانی 1400 ئاواره‌ی هاوكاری كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاواره‌كانی سه‌ر چیای شنگالی باروبوو كرد؛ له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌یشدا ئاواره‌كانی سنووری قوشته‌پەی هاوكاری كرد.
رۆژی 2/1/2016 له درێژه‌ی کار‌و چالاکیه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان، له چه‌ندین هه‌ڵمه‌تدا زیاتر له 1400 خێزانی کۆمه‌ک و یارمه‌تی کرد؛ له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تی یه‌که‌مدا له چیای شنگال، ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دوو هه‌ڵمه‌تی به‌ڕێوه برد، یه‌که‌میان بریتی بوو له دابه‌شکردنی 50 خێوه‌ت به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌کانی سه‌ر چیاکه که له بارودۆخێکی خراپ‌دا بوون و تیمی ده‌زگا خێرا هاوکارییه‌کانی گه‌یانده ئه‌و 50 خێزانه. له هه‌ڵمه‌تی دووه‌میشدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی یونیسێف تاید و سابوونیان به‌سه‌ر 1326 خێزانە ئاواره‌ی ئێزدی سه‌ر چیا و ده‌وروبه‌ری که هه‌ر خێزانێک کارتۆنێک له پێداویستی خاوێنکردنه‌وه‌یان وه‌رگرت.
له که‌مپی قوشته‌په‌ی پارێزگای هه‌ولێریشدا که تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای کوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی فریاکه‌وتنی ئه‌نانیه هه‌ستان به دابه‌شکردنی 140 به‌تانی به‌سه‌ر 70 خێزانە بێ سەمیانی که‌مپه‌که‌دا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
