ده‌زگای بارزانی خۆراک و پێداویستی زستانه‌ی بۆ ٢٦٧٥ خێزان دابین کرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری مانگی سووری ئیمارات و ئیغاسه‌ی ئیسلامی هاوکاری جۆراوجۆری 2675 خێزان ده‌که‌ن.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ڵمه‌تێکدا له که‌مپی ئاشتی له شاری سلێمانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا هه‌ستان به دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراک و به تانی به‌سه‌ر 1400 خێزانە ئاوارەدا.
هاوکات له هه‌ڵمه‌تێکی تردا له که‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێر که تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای کوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئیغاسه‌ی ئیسلامی هه‌ستان به دابه‌شکردنی که‌لوپه‌ل و پێداویستی زستانه به‌سه‌ر 450 خێزانی که‌مپنشیندا. هاوکات له که‌مپی به‌حرکه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر که تایبه‌ته به ئاواره‌کانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیماراتدا پارسێلی خۆراک و ئاوی خواردنه‌وەیان به‌سه‌ر 825 خێزاندا دابه‌ش کرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
