ده‌زگای بارزانی، 250 خێزانی نیشتەجێی چیای شنگالی باروبوو كرد

ش‌نگال-KDP.info- له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ناو چیای ش‌نگال، له هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ستا به دابه‌شكردنی لانك و خۆراك و پێداویستی منداڵان و ئافره‌تان به‌سه‌ر 250 خێزانە ئاواره‌ی ئێزدی له‌سه‌ر چیای ش‌نگال.
21/12/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش كردنه‌وه‌ی ئۆفیسێكی له‌ناو چیای ش‌نگال به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام خۆراك و پێداویستی رۆژانه به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌كانی سه‌ر چیا‌و ده‌وروبه‌ریدا دابه‌ش ده‌كات، له‌و میانه‌شدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شكردنی لانك و شیر‌و پێداویستی ئافره‌تان و منداڵان به‌سه‌ر 250 خێزانی سه‌ر چیای ش‌نگال.
شایانی باسه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌دوای ئازادكردنی قه‌زای ش‌نگال چه‌ندین جۆر هاوكاری و پێداویستی بۆ خه‌ڵكی ناو چیای ش‌نگال دابه‌ش كردووه، هاوكات قوتابخانه‌یه‌كی 12 پۆلی بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو چیاكه كردووەته‌وه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا قوتابخانه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوه له ناحیه‌ی سنونێ ده‌كاته‌وە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
