ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی کەمئەندامان و په‌نابه‌رانی كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی جیادا پێداویستی به‌سه‌ر کەمئەندامانی هه‌ولێر دابه‌ش كرد و له كه‌مپی قوشته‌په‌ش پێداویستی زستانه به‌سه‌ر 200 خێزاندا دابه‌ش كرد.
21/12/2015 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكدا له شاری هه‌ولێر، خۆراك و ڕەوڕەوەک (عاره‌بانه‌ی ویلچه‌ر) و گۆپاڵ و دارشه‌قهی بەسەر ٥٠ کەمئەندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی كه‌مئه‌ندامانی هه‌ولێردا دابەش کرد.
لەولایشەوە ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیغاسه‌ی ئیسلامی‌دا، پێداویستی زستانەیان به‌سه‌ر 200 خێزانی نیشتەجێی كه‌مپی قوشتەپە‌دا دابەش کرد؛ له هه‌ڵمه‌تێكی تریشدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جلوبه‌رگی زستانه‌ی به‌سه‌ر 600 منداڵی نیشتەجێی كه‌مپەکەدا دابه‌ش كرد.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
