سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی چووه كه‌مپی به‌حركه

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له‌م سه‌ردانەیدا بۆ هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی که‌مپی به‌حرکه‌ی شاری هه‌ولێری کرد؛ به‌ڵێنیشی دا، داخوازی و پێداویستی ئاواره و په‌نابه‌ران بگه‌یێنێتە په‌رله‌مانی عه‌ره‌بان و، وڵاتانی عه‌ره‌ب هان بدات له ڕێ‌ی ڕێکخراوه جیهانی و لۆکاڵیه‌کانه‌وه زیاتر هاوکاری پێشکه‌ش بە ئاواره و په‌نابه‌ران بکەن.
ڕۆژی 21/12/2015 سه‌ید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ڕاشد جه‌روانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی چووە که‌مپی به‌حرکه و، بە چاوی خۆی ڕه‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌کانی نیشتەجێی هه‌رێمی کوردستانی بینی؛ جه‌روانی سه‌ردانی ئۆفیسەکەی که‌مپی به‌حرکه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی 'بارزانی'ـیشی کرد و، شێخ عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێی کرد.
ئینجا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی تیشکی خسته سه‌ر ڕه‌وش و بارودۆخی ئاواره‌کانی نیشتەجێی هه‌رێمی کوردستان و پێداویستییەکانی ئاواره‌کان؛ سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییش گوتی تا ئێستا ئەو هەموو ئاواره و په‌نابه‌رە بە جارێ ڕوویان نەکردووەتە هه‌رێمی کوردستان؛ جا بۆیه بارگرانییه‌کی زۆر که‌وتووەته سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوه جیهانی و ناوخۆییه‌کانیش؛ سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی داوای کرد که 'وڵاتانی عه‌ره‌ب زیاتر هاوکاریی ئاواره و په‌نابه‌ره‌کانی نیشتەجێی که‌مپه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکەن.'
سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ده‌ستخۆشیی له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوه کۆمه‌کبه‌خشه‌کان کرد که ڕۆڵی کارایان بینیوه له هاوکاریکردن و به‌هاناوه‌چوونی ئەو په‌نابه‌ر و ئاوارانەوە، هیوایشی خواست هه‌رچی زووه ئه‌و خێزانانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنی خۆیان؛ به‌ڵێنیشی دا داخوازی و پێداویستی ئاواره و په‌نابه‌ران بگه‌یێنێتە په‌رله‌مانی عه‌ره‌بان و، وڵاتانی عه‌ره‌ب هان بدات له ڕێ‌ی ڕێکخراوه جیهانی و لۆکاڵیه‌کانه‌وه زیاتر هاوکاری پێشکه‌ش بە ئاواره و په‌نابه‌ران بکەن.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
