نیۆرك تایمز : هەڵوەشاندنەوەی فۆرمی خۆراك نەخشەیەكی مالیكیە بۆ ساختەكردن لەهەڵبژاردنی داهاتوو

ڕۆژنامەی نیۆرك تایمزی ئەمریكی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی عێراقیدا ئاماژەی بەوە كردووە لەكاتێكدا بارودۆخی سیاسی عێراق بەتایبەتی رەوشی ئەمنی لەو پەڕی خراپیدایەو دانیشتوانی عێراق بەدەست جۆرەها گیروگرفت دەناڵێنن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەهەنگاوێگی چاوەروان نەكراودا فۆرمی خۆراكی هاوڵاتیانی هەڵوەشاندنەوەو لەوتاری رۆژی هەینیدا بەرێز بەشیر حوسێن نەجەفی ئاماژەی بەوە كردووە كەهەموو پاساوەكانی نەهێشتنی فۆرمی خۆراك هیچ بنەمایەكی راستی نیەو لەدوارۆژیشدا ئاكامی زۆر خراپی دەبێت . لەلایەكی ترەوە نیۆرك تایمز باسی ئەوە دەكات كەلەهەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا هەرچەندە لیستی عێراقییە لەپێش لسیتی دەڵەتی یاسابوو لەژمارەو رێژەی دەنگەكان كەچی مالیكی بەسەرۆك وەزیران داندرایەوە كەواتە پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە : ئەی بۆچی و لەپێناوچی گەلی عێراق رووی لەسندوقی هەڵبژاردن كرد و چۆن مارتن كۆبلەر بێدەنگی كرد لەبەرامبەر هەنگاوەكانی مالیكی بەتایبەتی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فۆرمی خۆراك هەرچەندە نەتەوە یەكگرتووەكان گەلێك نارحەتن بەرامبەر ئەم وەزعە پشێوەی عێراق چونكە عێراقیەكان لەڕێگای فۆرمی خۆراكەوە روویان لەسندوقی دەنگدان كردووە هەر لەساڵی 2003 وە.لەكۆتایی ڕاپۆرتەكەیدا نیۆرك تایمز ئاماژە بەوە دەكات كەسڕینەوەی فۆرمی خۆراك هەزارەها عێراقیی مەحروم و بێبەش دەكات لەدەنگدان بەتایبەتی لەهەڵبژاردنی ساڵی 2014 دا و نابێت بەهچ شێوەیەك عێراقیەكان رێگە بدەن ئەم بڕیارەی مالیكی سەركەوتن بەدەست بێنێت چونكە ئامانجی مالیكی لەم هەنگاوەدا خۆئامادە كردنە بۆ بەدەست هێنانەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران بۆ جاری سێیەم




