ده‌زگای بارزانی جانتا و پێداویستی خوێندنی به‌سه‌ر 1500 قوتابی دابه‌ش کرد

دهۆك -KDP.info- له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی دابەشکردنی جانتا و پێداویستییەکانی دیکەی خوێندن بۆ قوتابیانی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له هه‌رێمی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی له ناحیه‌ی که‌ڵه‌کی سه‌ر به پارێزگای دهۆک هه‌ستا به دابه‌شکردنی جانتا و، پێداویستی جۆراوجۆری خوێندن بەسەر 1500 قوتابی قۆناغی بنەڕەتیدا.
ڕۆژی 16/11/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوکاریکردنی زیاتری قوتابیان، جانتا و پێداویستی خوێندن بەسەر قوتابیاندا دابەش دەکات، پرۆسەی دابەشکردنەکە تاوەکو ئێستا زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەته‌وه و له‌و میانه‌شدا له ناحیه‌ی که‌ڵه‌کی سه‌ر به پارێزگای دهۆک، ده‌زگای خێرخوازیی هه‌ستا به دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستیه‌کانی دیکه‌ی خوێندن به‌سه‌ر دوو قوتابخانه‌دا، یه‌که‌میان قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی که‌ڵه‌ک، لەوێ 750 قوتابی سوودمه‌ند بوون. 750 قوتابیی قوتابخانه کچانە بنەڕەتییەکەی (ئافێستا)یش هاوکاری کران.
له‌و باره‌یه‌وه مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "پرۆژه‌ی دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستیه‌کانی خوێندن له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکی خوێندنی ئه‌مساڵه‌وه به‌رده‌وام بووه و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەته‌وه؛ ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی که‌ڵه‌کی سه‌ر به پارێزگای دهۆک هه‌ستاین به دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستییه‌کانی دیکه‌ی خوێندن به‌سه‌ر 1500 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی دانیشتووی ناحیه‌که‌دا. به‌رده‌وامیش ده‌بین له پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی جانتا و پێداویستی خوێندن بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگرێته‌وه."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
