١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەکتەبی سەرۆک سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی خەلیل شوکری نێروەیی ده‌كات ​

سەرچاوە: KDP.info

​بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو خەلیل شوکری نێروەیی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەری تێکۆشەر و کادیر و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵ خەلیل شوکری نێروەییمان پێگەیشت.
لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کاک خەلیل بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سەرۆک  

هەواڵی پەیوەندیدار