١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای بارزانی خۆراك و پێداویستیی زستانەی بەسەر 2750 خێزانی چیای شنگالدا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info
هەڵمەتی دابەشکردنی پێداویستیی زستانە، لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە. ئەمڕۆ

شنگال-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە هەڵمەتێكدا بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی، خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆری زستانەیان بەسەر 2750 خێزانی ئاوارەی ئێزدی لەسەر چیای شەنگال و چەند ناوچەیەكی دەوروبەری، دابەش كرد.

رۆژی 16/12/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی پاش كردنەوەی ئۆفیسێكی لەناو چیای شنگال، بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستیی زستانە و رۆژانەیان بەسەردا دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی مانگی سووری ئیماراتی، هەستا بە دابەشكردنی 2750 پارسێلی خۆراك كە هەر خێزانێك دوو پارسێلی وەرگرت لەگەڵ دابەشكردنی 1000 بەتانی و 500 سۆپا و ئاوی خواردنەوە و شیر و دایبی و لانكی منداڵان، كە خێزانە ئاوارەكانی سەر چیای شنگال و تێكڕای ئاوارەی گوندەكانی چل مێرا، سەردەشت، كەرسێ، كۆلكا و ناحیەی سنوونێ و ناحیەی خانەسوور و شەرفەددین و دەوربەری گرتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار