له چیای شنگال قوتابخانه‌یه‌كی 12پۆلی دروست كرا

شنگال-KDP.info- ده‌زگای بارزانی له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی هه‌ڵده‌ستێت به دروستکردنی یه‌که‌مین قوتابخانه‌یه‌کی دوازده‌پۆلی بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له چیای شنگال و هاوکات جانتاو پێداویستیه‌کانی خوێندنیش به‌سه‌ر 300 قوتابی ئێزدی دابه‌ش ده‌کات.
ڕۆژی 13/12/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی به پێویستی زانی له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی قوتابخانه‌یه‌کی دوازده‌پۆلی بۆ قۆناغی بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر چیاکه دروست بکات که یه‌که‌مین قوتابخانه‌یه له ناوچه‌که پرۆسه‌ی خوێندنی تێدا به‌ڕێوه بچێت.
له مه‌راسیمێکدا به ئاماده‌بوونی مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قه‌زای شنگال و ژماره‌یه‌ک به‌رپرسانی حکوومی ناوچه‌که، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی قوتابخانه‌یه‌کی دوازده‌پۆلی بۆ منداڵانی ئێزدیی سه‌ر چیای شنگال کرده‌وه، که تیایدا 300 قوتابی ده‌توانن پرۆسه‌ی خوێندنی تێدا ئه‌نجام بده‌ن و، ئه‌رکی ڕاپه‌ڕاندن و به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌که‌ش دراوه‌ته حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئیداره‌ی شنگال."
مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "وه‌کو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌پاش ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌ی به‌سه‌ر کوردانی ئێزدی له شنگالدا هات، شه‌و و ڕۆژ به‌رده‌وامین له گه‌یاندنی کۆمه‌ک و هاوکاری و پێداویستی بۆ ئاواره‌کانی سه‌ر چیای شنگال، ئێستاکه‌ش له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ده‌زگا به مه‌به‌ستی دابه‌شکردنی خۆراک و پێداویستی ڕۆژانه بۆیان، هاوکات بۆ به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن، هه‌ستاین به دروستکردنی قوتابخانه‌یه‌کی دوازده‌پۆلی بۆ منداڵانی ئاواره‌ی ئێزدی، هاوکات له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌که‌شدا ده‌ستمان کرد به دابه‌شکردنی جانتاو و پێداویستیه‌کانی دیکه‌ی خوێندن به‌سه‌ر 300 قوتابی قۆناغی بنه‌ڕه‌تی که ئه‌مه‌ش هاوکارییه‌کی باشیان ده‌بێت تاوه‌کو ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی خوێندن ته‌واو بکه‌ن."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: "ئه‌مه یه‌که‌مین قوتابخانه‌یه له‌ناو چیاکه دروست کراوه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌پێی توانا قوتابخانه‌یه‌کی ئاماده‌ییش دروست بکه‌ین. ئه‌رکی ڕاپه‌ڕاندن و دابینکردنی مامۆستا‌و ئیش و کاره‌کانی دیکه به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌سپێردرێت."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
