ده‌زگای بارزانی پێداویستی زستانه‌ی بۆ 3950 خێزان دابین کرد

خه‌بات-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری ڕێکخراوە جیهانییەکەی خۆراک و فریاکه‌وتنی ئیسلامی 3950 خێزانی هاوکاری كرد.
ڕۆژی 12/12/2015 له درێژه‌ی دابه‌شکردنی کۆمه‌ک و هاوکاری و پێداویستیه‌کان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا کۆمه‌ک و هاوکاری په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان ده‌کات، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێکدا له قه‌زای خه‌بات به هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی جیهانییەکەی خۆراک هه‌ستان به دابه‌شکردنی به‌شه‌خۆراکی مانگی 12 به‌سه‌ر 3650 خێزان له ناحیه‌ی که‌ڵه‌ک و قه‌زای خه‌بات که هه‌موویان ئاواره‌ی شاری مووسڵ و ده‌وروبه‌ری بوون. هاوکا له هه‌ڵمه‌تێکی تردا له که‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێر که تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی ڕۆژئاوای کوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئیغاسه‌ی ئیسلامی هه‌ستان به دابه‌شکردنی که‌لوپه‌ل و پێداویستی زستانه به‌سه‌ر 300 خێزانی که‌مپه‌که‌دا.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
