ده‌زگای بارزانی، قوتابیانی به‌شه ناوخۆییه‌کانی قه‌زای سۆرانی هاوکاری كرد

سۆران-KDP.info- ده‌زگای بارزانی له قه‌زای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، له دوو هه‌ڵمه‌تی جیادا خۆراک و خواردەمەنیی به‌سه‌ر 1700 قوتابیی نیشتەجێی حەوانگە (به‌شه‌ناوخۆیی)ـەکانی ئه‌و قه‌زایه و 350 کەمئەندامدا دابه‌ش ده‌کات.
ڕۆژی 8/12/2015، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قه‌زای سۆران دوو هه‌ڵمه‌تی خێرخوازیی به‌ڕێوه ده‌بات، یه‌که‌میان به هاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراوی مانگی سووری ئیماراتدا به‌ڕێوه چوو و، تایبه‌ت بوو به‌سه‌رجه‌م قوتابیانی به‌شه ناوخۆییه‌کانی ئه‌و قه‌زایه‌و تیایدا پارسێلی خۆراکیان به‌سه‌ر 1700 قوتابی له قۆناغی زانکۆ و په‌یمانگادا دابه‌شکرد که هه‌ر قوتابیه‌ک بڕی 30 کیلۆگرام وشکەخۆراکی پێ درا.
له هه‌ڵمه‌تێکی تردا تیمی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له قه‌زای سۆران له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی هه‌ستا به دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراکی 20 کیلۆگرامی به‌سه‌ر 350 هاوڵاتی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت (نابینا)ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره. له‌و باره‌یه‌وه ئیسماعیل عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی هاوکارییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: "به پێویستمان زانی و به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین هاوکاری قوتابیانی خۆشه‌ویستی حەوانگەکان له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، له‌و میانه‌شدا به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ مانگی سووری ئیمارات له قه‌زای سۆرانه‌وه ده‌ستمان پێ‌کرد و تیایدا 1700 قوتابی له قۆناغه‌کانی زانکۆ و په‌یمانگا سودمه‌ندبوون. هاوکات هه‌ڵمه‌تی دووه‌می ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی که له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆی پێیهه‌ڵسا بریتی بوو له دابه‌شکردنی پارسێلی خۆراک به‌سه‌ر 350 نابینا له قه‌زای سۆران."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
