ده‌زگای بارزانی خێوه‌تی گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال

شنگال-KDP.info- له‌گه‌ڵ داهاتنی وه‌رزی زستان ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ناو چیای شنگال، له هه‌ڵمه‌تێکدا هه‌ستا به دابه‌شکردنی خێوه‌ت به‌سه‌ر 200 خێزانە ئاواره‌ی ئێزدی له‌سه‌ر چیای شنگال.
ڕۆژی 8/12/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی هه‌ستا به دابه‌شکردنی 200 خێوه‌تی زستانه به‌سه‌ر 200 خێزانی ئاواره‌ی ئێزدی ناو چیای شنگال. له‌و باره‌یه و مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر چیای شنگال ڕۆژانه به ده‌م داخوازییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ن، که ژماره‌یان زیاتر له دووهه‌زار خێزانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ 200 خێوه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش کراوه که بێپه‌نان و له‌و سه‌رما سه‌ختەی چیای شنگالدا ئەنوان (جێی حه‌وانه‌وه)یان نییە."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
