ده‌زگای بارزانی 14 تۆن ده‌رمان ده‌گه‌یێنێتە شاری کۆبانی

كۆبانی -KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ تیمێکی پزیشکی ئه‌ڵمانی به ناوی ڕێکخراوی Medizin Fur Rohava))، ١٤تۆن ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌گه‌یێننە شاری کۆبانێ له ڕۆژئاوای کوردستان.
ڕۆژی 8/12/2015 له‌درێژه‌ی گه‌یاندنی کۆمه‌ک و هاوکارییه مرۆییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و به‌تایبه‌تیش بۆ شاری کۆبانێ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئه‌ڵمانی Medizin Fur Rohava بڕی 14 تۆن ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌ننه شاری کۆبانی. ئه‌م هاوکارییانه له‌رێگه‌ی کۆمه‌ڵە پزیشکێکی ئه‌ڵمانیاوه ئاماده کراوه و ڕێکخراوێکیان به ناوی ده‌رمان بۆ ڕۆژئاوا دروست کردووه و، 14 تۆن ده‌رمان و پێداویستی ته‌ندروستیان له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه کۆ کردۆته‌وه و هێناویانه‌ته هه‌رێمی کوردستان و له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه له‌گه‌ڵ تیمێکی پزیشکی ئه‌ڵمانی، ئه‌و پێداویستیه پزیشکیانه ده‌گه‌یه‌نرێته شاری کۆبانێ، که پێویستیه‌کی زۆریان به پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کان هه‌یه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌پاش ئازادکردنه‌وه‌ی شاری کۆبانی له ده‌ستی تیرۆرستانی داعش، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام خۆراک و پێداویستی و که‌لوپه‌لی گه‌یاندۆته خه‌ڵکی ئاواره‌ی شاری کۆبانێ له نێو سنوری وڵاتی تورکیا، هاوکات له‌ناو شاری کۆبانیش ده‌یان جار کۆمه‌ک و هاوکاری پێویستی ڕۆژانه‌ی دانیشتووانی شاره‌که‌ی دابین کردووه و هه‌وڵه‌کان بۆ کۆکردنه و هه‌نارده‌کردنی کۆمیک بۆ خه‌ڵکی شاری کۆبانی له‌لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
