ده‌زگای بارزانی پێداویستیی زستانه‌ی گه‌یانده سه‌ر چیای شنگال

شنگال-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و ڕێکخراوی ئێس‌دی‌ئێڵ (LDS)ـی ئه‌مه‌ریکا، بە هەرەوەزی پێداویستی زستانه‌یان به‌سه‌ر 2500 خێزانە ئاوارەی سەر چیای شنگال و چەند ناحیه و گوندێکی ئەو دەڤەرەدا دابه‌ش کرد.
ڕۆژی 7/12/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە شێوەیەکی بەردەوام بەهانای خێزانە پەنابەر و ئاوارەکانەوە دەچێت و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکات، بە تایبەتی خێزانی ئاواره‌ی ئێزیدی لەسەر چیای شنگال، کە پێویستییەکی زۆریان بە هاوکاری جۆراوجۆر هەیە، به تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا، لەو میانەشدا پاش کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ناو چیای شنگال دەزگای خێرخوازیی بارزانی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌شه‌خۆراکی مانگانه‌ی به‌سه‌ر 2562 خێزانە ئاواره‌ی سه‌ر چیاکه‌دا دابه‌ش کرد، هه‌ر له درێژه‌ی کاروچالاکییه‌کانی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر چیای شه‌نگال، ئه‌مڕۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی' ئێس‌دی‌ئێڵ'ـدا ده‌ست کرا به دابه‌شکردنی دەهەزار به‌تانی به‌سه‌ر ئاواره‌کانی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری له ناوچه‌کانی سنون و خانه‌سور و که‌رسێ و کۆلکا و چلمێراو و سه‌رده‌شت و مه‌لکا؛ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا 2500 خێزانە باروبوو کران.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
