دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا و ده‌زگای بارزانی له هه‌ولێر كۆڕبه‌ندێك ساز ده‌كه‌ن

ئیمارات-KDP.info- سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخه‌ری کۆنگره‌ی ئاشتی و دۆستایه‌تیی ئه‌مه‌ریکا، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بدا، بڕیاریان دا مانگی 3ـی 2016 کۆڕبه‌ندێک بۆ ئاشتی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان له هه‌ولێردا ببه‌ستن.
سه‌رۆکی ده‌زگا (عه‌زیز شێخ ڕه‌زا)، ئاوات مسته‌فا و جوان نامیق ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی که به سه‌ردانێکی فه‌رمی داوه‌تی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌ب کراون، ڕۆژی 4/12/2015 کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگییان له‌گه‌ڵ (دێڤید بێزلی) ڕێکخه‌ری کۆنگره‌ی ئاشتی و دۆستایه‌تی سنای ئه‌مه‌ریکا و تۆد هێنری و شاندی یاوه‌ریان ئه‌نجامدا، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسی ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و باسی ژیان و گوزه‌رانی ئاوا‌ره و، په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ، له‌وباره‌یه‌وه عه‌زیز شێخ ڕه‌زا سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئێمه له ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌وڵ و پێوه‌ندییەکی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه جیهانییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری زیاتر پێشکه‌شی خه‌ڵکی هه‌ژار و لێقه‌وماو و ئاوا‌ره و په‌نابه‌ران بکه‌ین."
سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر گوتیشی: "له‌م سه‌ردانه‌ماندا بێجگە له باسکردنی ژیانی ئاوا‌ره و په‌نابه‌ر، له‌گه‌ڵ ڕێکخه‌ری گۆنگره‌ی ئاشتی و دۆستایه‌تی ئه‌مه‌ریکا، بڕیارماندا کۆڕبه‌ندێکی تایبه‌ت به پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتی و دۆستایه‌تی له مانگی ئازاری 2016 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ببه‌سین."
عه‌زیز شێخ ڕه‌زا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان له ڕووی نه‌ته‌وه و ئایینه‌وه هه‌مه‌جۆرن، بۆیه به‌ستنی وا کۆڕبه‌ندێک خزمه‌ت زیاتر به یه‌کترقبووڵکردن و پێکه‌وه ژیان ده‌کات. جێی باسه دێڤد بێزلی و تۆد هێنری دوو که‌سایه‌تیی به‌هێز و ڕێکخه‌ری سه‌ره‌کیی چالاکییه‌کانی ڕێکخراوی دۆستایه‌تی و ئاشتیی کۆنگره‌ی باڵای سنای ئه‌مریکان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
