ده‌زگای بارزانی به‌شداری کۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌کات

ئیمارات-KDP.info- شاندێکی ده‌زگای بارزانی به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هیندستان بانگهێشت كران به مه‌به‌ستی به‌شداریکردنیان له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی جیهان که وابڕیاره له چه‌ند حه‌فته‌ی دابێ له وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌بچێت.
رۆژی 4.12.2015 له‌میانی سه‌ردانی شاندێکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌زیز شێخ ره‌زا سه‌رۆکی ده‌زگا و ئاوات ئه‌حمه‌د و جوان نامیق ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی کارگێڕی بۆ وڵاتی ئیمارات، له شاری دوبه‌ی چه‌ندین دیدار و چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی و خاوه‌ن رێکخراوی مرۆیی و خێرخوازیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌و میانه‌شدا شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له دوبه‌ی چاویان ده‌که‌وێت به تومراد له‌ین سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئه‌سیوپیاو و ئه‌ندامی چه‌ندین رێکخراو و گروپی لۆبیه‌کان له ئه‌مه‌ریکاو ئاسیا و شاندێکی یاوه‌ری، له‌دیدارێکی نێوانیاندا تیشک خرایه سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و ره‌وش خراپی په‌نابه‌رو ئاواره‌کان له که‌مپه‌کاندا.
هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یاندا شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وابڕیاره له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی ئه‌مه‌ریکادا چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ک شاندی شه‌ره‌ف له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی هیندستانه‌وه بانگهێشت ده‌کرێت بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریکردنیان له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی وڵاتانی جیهان که وابڕیاره له چه‌ند حه‌فته‌ی دابێ له وڵاتی هیندستان به‌ڕێوه‌بچێت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
