ده‌زگای بارزانی 2562 خێزانە ئاواره‌ی سەر چیای شنگالی باروبوو كرد

شنگال -KDP.info- پاش کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ناو چیای شنگال، به هاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراوی جیهانییەکەی خۆراکدا به‌شه خۆراکی مانگی 11یان به‌سه‌ر 2562 خێزانی نیشتەجێی چیای شنگال و ژماره‌یه‌ک ناحیه و گوندی ده‌وروبه‌ریدا دابه‌ش کرد.
2/12/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی به هاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراوە جیهانییەکەی خۆراک به‌شه‌خۆراکی مانگی 11یان به‌سه‌ر ئەو 2562 خێزانە ئێزیدیەدا دابەش کرد کە لە چیای شنگال و ده‌وروبه‌ریدا بە ئاوارەیی دەژین، که تێکڕای ئاواره‌ی گونده‌کانی چلمێرا، سه‌رده‌شت، که‌رسێ، کۆلکا و ناحیه‌ی سنوون و ناحیه‌ی خانه‌سۆر و شه‌رفه‌دین و ده‌وربه‌ری گرته‌وه و بۆ هه‌ر خێزانێک پارسێلێکی خۆراکی 65 کیلۆگرامیان وه‌رگرت، ئه‌و پارسێله به‌شێوه‌ی مانگانه به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌ش ده‌کرێت، هاوکات هه‌ر پارسێلێک پێکهاتووه له (15کیلۆ ئارد، 5کیلۆ نیسک، 5کیلۆ شه‌کر، 5 کیلۆ نۆک، 4.5 لیتر زه‌یت، 5 کیلۆ ساوار، 7.5 کیلۆ شه‌عریه، 2.5 کیلۆ فاسۆلیا، 750 گرام خوێ و، هتد.
له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ناو چیای شه‌نگال به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام تیمه‌کانی ده‌زگا هاوکاری و پێداویستی رۆژانه به‌سه‌ر خێزانه ئاواره‌کانی سه‌ر چیا‌و ده‌وروبه‌ری دا دابه‌ش ده‌که‌ن. ئەم هه‌ڵمه‌تش درێژەپێدەری هەڵمەتەکانی پێشوویەتی کە بەشێوەیەکی بەردەوام لە کێشەو پێداویستییەکانی ئاواره‌کانی سەر چیاکە دەکۆڵێتەوەو خۆراک و پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکات به‌تایبه‌تی که ئێستاکه وه‌رزی زستان ده‌ست پێده‌کات و ئه‌و خێزانانه پێویستیان به جلوبه‌رگ و سووته‌مه‌نی و خۆراکی زۆر هه‌یه.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
