ده‌زگای بارزانی سه‌نته‌رێکی ڕۆشنبیریی بۆ ئاوارەکانی کەمپی باسرمە كرده‌وه

باسرمه-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و، ڕێکخراوە جیهانییەکەیئێڵ‌دی‌ئێس (LDS) پێکەوە سه‌نته‌رێکی ڕۆشنبیرییان بۆ کوردە ئاوارە ڕۆژاواییەکانی نیشتەجێی که‌مپی باسرمه كرده‌وه.
ڕۆژی 30/12/2015 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و، ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس بە هەرەوەزی سه‌نته‌رێکی ڕۆشنبیرییان له که‌مپی باسرمەدا دامەزراند؛ به (44.500) دۆلاریش سه‌نته‌رێکی ڕۆشنبیری و هونه‌رییان بۆ کوردە ئاوارە ڕۆژاواییەکانی نیشتەجێی که‌مپی قوشته‌په کرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ئاوات مسته‌فا به‌رپرسی پرۆژه و که‌مپه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی 'ئێڵ‌دی‌ئێس'ـدا که له چه‌ندین پرۆژه‌ی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ییدا له‌گه‌ڵماندان و به‌رده‌وامن؛ ئه‌مه پێنجه‌م سه‌نته‌ره ده‌یکه‌ینه‌وه که جێگه‌ی ڕێز و ته‌قدیر و پێزانینه. ئه‌م سه‌نته‌ری ڕۆشنبیرییه 44.500 دۆلاری تێچووە؛ سه‌رجه‌م پێداویستیه هونه‌ری و ته‌کنیکیه‌کان و ئاماده‌کارییه‌کانی ناو سه‌نته‌ره‌که، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماده‌ی کردووە، تێچووی ته‌واوکردنی سه‌نته‌ره‌که ده‌گاته (50.000) دۆلار؛ ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ره‌که دراوه‌ته ده‌زگای بارزانی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێستاوه‌کو ئێستا 5 هۆڵی ڕۆشنبیریی له که‌مپه‌کان کردووەته‌وه له‌گه‌ڵ 2 قوتابخانه بۆ قوتابیانی په‌نابه‌ر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له به‌رنامه‌دایه له چه‌ند که‌مپێکی تریشدا سه‌نته‌ر و هۆڵی ڕۆشنبیری دیکه دروست بکه‌ین."
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس له به‌شێکی کار و چالاکییه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شدارییەکی کارای هه‌یه و، وا بڕیاره لەو ماوەیەدا 2 سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی دیکه له که‌مپه‌کاندا دروست بکه‌ین. دیارە لەو چەند حەفتەیەشدا ده‌زگای بارزانی و ڕێکخراوی ئێڵ‌دی‌ئێس، پێکەوە 120 تۆن ئاردیان ڕه‌وانه‌ی شاری کۆبانێ له ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
