دهزگای بارزانی بهشداری کۆنفرانسی ساڵانه خێرخوازییەکەی جیهانی ئیسلامی كرد

كوێت -KDP.info- شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وهک تاکه ڕێکخراوی عێراقی و کوردستانی بەشداری لە کۆنفرانسێکی ساڵانەی دەستەی خێرخواری جیهانی ئیسلام و ئۆفیسی هەماهەنگی مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان كرد.
ڕۆژی 1/12/2015 شاندێكی دەزگای خێرخوای بارزانی چوونه کوێت و بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ساڵانەی دەستەی خێرخوازیی جیهانی ئیسلامی و ئۆفیسی هەماهەنگی مرۆیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوەتی فەرمی ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە وەک تاکە ڕێکخراوی عێراقی و کوردستانی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
کۆنفرانسەکە لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی کوێت و بە بەشداری گەورە بەرپرسانی کوێت و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوەچوو، بابەتی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتی بوو لە هەماهەنگی زیاترو ئاڵوگۆڕکردنی زیاتری زانیاری مرۆیی لە پێناو بەرەوپێشبردنی کارە مرۆییەکان.
لەم کۆنفرانسە 87 ڕێکخراو لە 63 وڵات بەشداربوون و ڕۆژی 30/11/2015 دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێ. دەزگای خێرخوای بارزانی وەک تەنها نوێنەری عێراق و کوردستان بەشداری کرد لەم کۆنفرانسە. لە میانەی ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکە شاندی دەزگا چاویان کەوت بە "ستیڤان ئۆبراین" نوێنەری تایبەتی "بانکی مۆن" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و "ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز" کۆمیسیاری باڵای کۆمسیۆنی پەنابەرانی جیهانی.
لهو دیدارهدا کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی جیهانی دەستخۆشی کرد لە کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هیوای خواست کێشەکان بە زووترین کات چارەسەربن و بەڵێنی دا هەوڵی زیاتر بدهن بۆ یارمەتیدانی کوردستان. بەدەر لەوەش شاندی دەزگا چاوی کەوت بە چەندین گەورە ڕێکخراوی جیهانی عەرەبی، بە تایبەت ڕێکخراوی دەستەی خێرخوازیی جیهانی ئیسلام و دەستەی هاوکاری جیهانی ئیسلام و سەنتەری شا سەلمان و دەستەی هەماهەنگکردنی عەرەبان.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
