دەزگای بارزانی خۆراك و پێداویستیی زستانەی بەسەر 2529 خێزاندا دابەش كرد

هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا، پێداویستیی زستانەی بەسەر 450 خێزانی پەنابەری رۆژئاوای كوردستان لە كەمپی قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر و، 2079 خێزانی ئاوارەی ناحیەكانی كەڵەك و دارەتوو لە سنووری شارۆچكەی بەردەڕەش، دابەش كرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی ئیغاسەی ئیسلامی، لە كەمپی قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر كەلوپەل و پێداویستیی زستانەیان بەسەر 450 خێزادا دابەش کرد.
لەلایەكی دیكەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ رێكخراوی خۆراكی جیهانی، بەشەخۆراكی مانگی 11ـی بەسەر ئاوارەكانی ناحیەی كەڵەك و دارەتوو لە قەزای بەردەڕەش دابەش كرد كە ژمارەی سوودمەندبووان 2079 خێزانی ئاوارە بوون و هەر خێزانێك پارسێلێكی (30.75) كغمی كە پێك هاتبوو لە برنج - ساوار- خوێ - فاسۆلیا- مەعكەرونی ..هتد). وەرگرت.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
