ده‌زگای بارزانی 30 تۆن ده‌رمان و پێداویستی به‌خشییه نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سووری ئیمارات، بە هەرەوەزی 30 تۆن ده‌وا و ده‌رمان و پێداویستیی ته‌ندروستی بۆ 'نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری'ـی شاری هه‌ولێر دابین ده‌که‌ن.
ڕۆژی 25/11/2015 دەزگای خێرخوازیی بارزانی و، مانگی سووری ئیمارات، بە ئامادەبوونی مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆکی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری، 30 تۆن داووده‌رمان و کەلوپەلی تەندروستی (بایی 1.242.681 دۆلار)یان پێشکەش بە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هه‌ولێر ده‌که‌ن کرد.
مووسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: "سوپاسی مانگی سووری ئیمارات ده‌که‌ین که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی بواره جیاجیاکان به هاوبه‌شی کاری خێرخوازیمان بۆ په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام داوه."
مووسا ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "په‌نابه‌ر و ئاواره، باری نه‌خۆشخانه‌کانی هەولێریان قورس کردووە؛ وه‌ک ده‌زانین، هه‌رێمی کوردستان زیاتر له 2ملیۆن په‌نابه‌ر و ئاوارەی لێیە، بۆیه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی رێکخراوه مرۆڤدۆست و وڵاتانی هاریکاربه‌خش داووده‌رمان و ئامێری ته‌ندروستی بۆ نه‌خۆشخانه‌کان دابین بکات."
سه‌باره‌ت به هاریکاریکردنی به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه‌کان، جێگری سه‌رۆکی ده‌زگا گوتی: "به سوپاسه‌وه بۆ سوورەمانگی ئیمارات که هاوبه‌شێکی سه‌ره‌کیمانن له کۆمه‌ککردن و یارمه‌تیدانی لێقه‌وماو و په‌نابه‌ر و ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆش به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیماراتدا 30 تۆن داووده‌رمان و پێداویستی دیکه‌مان به‌خشیه نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری؛ شتومه‌که‌کان بایی ملیوێنێک‌و٢٤٢هەزارو٦٨١ دۆلار دەبێت."
هه‌روه‌ها گوتی: "له هه‌وڵداینە به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه خێرخوازی و هاریکاریبه‌خشه‌کان خزمه‌تێکی به‌رچاوی که‌رتی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین."
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: "به سوپاسه‌وه بۆ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات، ئه‌مڕۆ 30 تۆن ده‌رمان که پێک هاتووه له 140 جۆر ده‌رمان و پێداویستی به‌خشیه نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری، پاڵپشتییه‌کی زۆر باشه بۆ سەربه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر بۆ هاوکاریکردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی کوردستان."

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
