ده‌زگای بارزانی پێداویستی زستانه‌ی به‌سه‌ر 3300 خێزانە په‌نابه‌ر و ئاواره‌دا دابه‌ش كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، له که‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێردا، بە پێداویستی زستانه، 1300 خێزانە په‌نابه‌ری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانی باروبوو کرد؛ له شارۆچکه‌ی عه‌نکاوەشدا زیاتر له 2000 خێزانە ئاواره‌ی دیان (مه‌سیحی)ـی یارمەتی دا.
ڕۆژی 24/11/2015 له درێژه‌ی کاروچالاکییه به‌رده‌وامه‌کانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له که‌مپی ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان هه‌وڵ ده‌دات پێداویستی زستانه و سووته‌مه‌نی و جلوبه‌رگ و ناوماڵەی دیکەیان بۆ دابین بکات، له هه‌ڵمه‌تێکدا ئۆفیسی ده‌زگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوە ئیسلامییەکەی ئیغاسه، له که‌مپی قوشته‌په له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هه‌ستان به دابه‌شکردنی که‌لوپه‌ل و پێداویستی زستانه، که هه‌ر خێزانێکی په‌نابه‌ر 2 به‌تانی و 2 دۆشه‌ک و 2 بالیف و قاتی منداڵان و پێڵاو و ته‌باخی نه‌وتخۆر به‌سه‌ر 1300 خێزاندا.
له شارۆچکه‌ی عه‌نکاوه‌ی شاری هه‌ولێریشدا، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوە ئەمەریکاییەکەی ئێڵ‌ئێس‌دی (LDS)ـدا جلوبه‌رگ و پێداویستی زستانه‌یان به‌سه‌ر زیاتر له 2000 خێزانە ئاواره‌ی دیاندا دابەش کرد. پێداویستیه‌کانیش بریتی بوون له (تراکسۆت، پێڵاو، گۆرەوی، به‌تانی).

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
